وەزارەتی دەرەوەی ئێران وڵامی ترامپ دەدات کە لە خاکەکانی داگیرکراو ئێرانی کردبوو ئامانج

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی تۆمەتە بێ بنەماکان و پاگەندە نابەرپرسیارانە و شەرمهێنەرەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوپەیوەند بە ئێران کە لە کنێست هێنایە ئاراوە، ئیدانە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە توندی تۆمەتە بێ بنەماكان و پاگەندە نابەرپرسیارانە و شەرمهێنەرەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوپەیوەند بە ئێران کە لە ڕۆژی دووشەممە لە کێنست هاتە ئاراوە ئیدانە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاگەیاند، "ئەمریکا وەکوو گەورەترین بەرهەمهێنەری تیرۆریزم لە جیهان و پاڵپشتی ئیسرائیل و کۆمەڵکوژی ئیسرائیلی هیچ پێگەیەکی ئەخلاقی بۆ تۆمەتدان لە لایەنی دیکەی نییە."
هەروەها هاتووە، "وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەخت دەکات کە دووپات کردنەوەی پاگەندەی درۆ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانەی ئێران بە هیچ لەونێک ناتوانێت پاساودەری جەنایەتی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە هێرش بۆ سەر خاکی پیرۆزی ئێران و تیرۆری منداڵانی بەغیرەتی ئێران بێت. شانازی و دانپێدانان بە جەنایەت و هێرش، بەس ئەرکی سەر شانی ئەمریکا قورستر دەکاتەوە و قووڵایی دوژمنایەتی سیاسەتوانانی ئەمریکی هەمبەر گەلی ئێران نیشان دەدات."
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەردەوامی ڕاگەیاند، "بەشداری چالاکی ئەمریکا لە کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە فەلەستین لە هیچ کەسێک شاراوە نییە و ئەمریکا ئەبوا بە بۆنەی ڕۆڵی خۆی لە سزانەدانی ئیسرائیل، لەوانە ڕێگری لە هەر جۆرە هەوڵێکی کاریگەر لە دژی ئیسرائیل لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕەوتە دادوەرییە نێودەوڵەتییەکان بۆ لێپرسینەوەی جەنایەتکارانی ئیسرائیلی، وەڵامدەر بێت.
سیاسەتی دەستێوەردانانەی ئەمریکا لە ناوچەکە، پاڵپشتی لە داگیرکاری و جەنایەتەکانی ئیسرائیل و فرۆشی بێ سنووری چەک بە ناوچەکە، ئەمریکای کردووەتە گەورەترین هۆکاری ناسەقامگیری و نائەمنی لە ناوچەکە."
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، "وەزارەتی دەرەوەی ئێران ویستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئاشتی و گفتوگۆی پێچەوانەی هەڵسوکەوتە دوژمنانەکانی ئەمریکا لە دژی خەڵکی ئێران دەبینێت. چۆن دەتوانرێت لە میانەی دانوستانی سیاسی هیرش بکرێتە سەر ناوچە نیشتەجێی و دامەزراوە ئەتۆمیەکان و زیاتر لە هەزار کەس لەوانە ژنان و منداڵانی بێ تاوان شەهید بکەن و دواتریش پاگەندەی ئاشتی و دۆستایەتی بکەن؟"(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دوای ئاگربەست لە غەززە زیاتر لە ٣١٠ هەزار کەس لە باشوورەوە بۆ باکوور گەڕاونەتەوە.
داگیرکەرانی سەهیۆنی ئەمڕۆ تەرمی ٤٥ شەهیدی فەلەستینییان ڕادەست کرد کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەستبەسەریان کردبوو.
فیلیپ لازارینی کۆمیساری ئونروا جەختی لەسەر پێویستی ڕێگەدان بە یارمەتییە مرۆییە بەرفراوانەکان بۆ ناو غەززە کردەوە.